ئیسپانیا
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا باشترە لە ساڵی 2020

یاریگا: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە شێوەیەكی جیاواز لە ساڵی ڕابردوو دەردەكەوێت.
لە دەستپێكی ساڵی 2020ەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بكات لە خولی ئیتاڵی لە كۆی ئەنجامدانی 5 یاری ، بە ڕێژەی 1.8 گۆڵ بۆ یاریەك.
بەمەش گۆڵكارە مێژوویەكەی پورتوگال پێش هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا كە بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدە كەوتووە لە ڕووی تۆماركردنی گۆڵەوە ، كە یانە كەتەلۆنییەكە لە ساڵی نوێ لە كۆی ئەنجامدانی 4 یاری لە خولی ئیسپانی تەنها 5 گۆڵیان تۆمار كردووە ، هەروەها یانە شاهانەكە 7 گۆڵیان تۆمار كردووە.