ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 28ی لالیگا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لەم وەرزەدا بە سەختی كێبڕكێی بردنەوەی نازناوی لالیگا دەكەن.

لە ناوەڕاستی هەفتەدا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات وە ئاتلێتیكۆ ماڵئاوایی لە یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ كرد.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە بێنفیكای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەو قۆناخەدا رووبەرووی بۆرووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

ئاتلێتیكۆ لەم وەرزەدا 27 یاریی كردووە و لە 16 یاریی براوە بووە، هەشت یاریی یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا یارییەك كەمتری كردووە و بەهۆی كۆچی دوایی پزیشكی یانەكەوە یاریی بەرامبەر ئۆساسونا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

لەم وەرزەدا لە 26 یاریی 18 یاریی براوە بووە، سێ یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ كۆكێ و ئانخیێل كۆرێیا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ تێر شتیگن، مارك بێرناڵ و كریستێنسن رووبەرووی ئاتلێتی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

ئۆبلاك

مۆلینا ، خێمینیز، لی نۆرماند، گالان

سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، لینۆ

گریزمان، ئالڤارێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ

دی یۆنگ، پێدری

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button