
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە دێربی لەندەندا ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە ناوەڕاستی هەفتەدا ئارسیناڵ لەگەڵ ئایندهۆڤن یەكسان بوو بە ئەنجامی یاریی چوون و هاتن خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە بەرامبەردا چێڵسیش لە كۆپێنهاگنی بردەوە و خۆی گەیاندە چارەكی كۆتایی كۆنفرانس لیگ.
ئارسیناڵ بە تەواوە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە بێهیوا بوو، دوای ئەوەی سێ یارییە لەسەر یەک ناتوانێت بیباتەوە و خاڵ لەدەستدەدات.
لە كۆی 28 یاریی لە 15 یارییدا براوە بووە، دە یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت و بە جیاوازی پازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
لە بەرامبەردا چێڵسی هەلێكی گەورەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەل مانچێستەر سیتی زیاتر بكات و لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نزیكتر ببێتەوە.
لە كۆی 28 یاریی لە 14 یاریی براوە بووە، حەوت یاریی دۆڕاوە و هەمان ژمارەی یارییش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
گەنەرز بە بێ كای هاڤێرتز، بوكایۆ ساكا، گابریێل خێسوس، رەحیم ستێرلینگ و تۆمیاسو رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ میخایلۆ مۆدریك، نیكۆلاس جاكسن، نۆنی مادویكی، مارك گێی و گۆستۆ رووەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبێر، سالیبا، گابریێل، لویس سكێڵی
ئۆدیگارد، پارتی، رایس
نوانێری، مارتینێلی، مێرینۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، فۆفانا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
نیتۆ،پاڵمەر، سانچۆ
ئێنكونكو