ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی هەڕەشەی بایکۆتکردنی یارییەکانی داهاتوویان دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی پەیامێکی روونی نارد و هەڕەشەی بایکۆتکردنی یارییەکانی داهاتوویان دەکات.

لە هەفتەی 28ی خولەکە ریال توانی گرێکوێرەی حەوت ساڵەی نێو یاریگای ڤیاڕیاڵ بکاتەوە و بردنەوە بەدەستبهێنێ کاتێک توانیان 1-2 لە خاوەن ماڵ ببەنەوە.

ئانچێلۆتی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی دوای یارییەکەی بە هەل زانی بۆ ناردنێکی پەیامێکی هەڕەشەئامێز لە لالیگا سەبارەت بە خشتەی یارییەکانیان و وتی

یاریی ئەمڕۆمان کۆتاجاربوو کە بەبێ هەبوونی 72 کاتژمێری پشوو، یاریی بکەین.

ئەو قسەیەی کارلۆ دوای یارییە تاقەتپڕوکێنەکەی چامپیۆنزلیگ هات کاتێک لەگەڵ 12ی ئەم مانگە لەگەڵ ئاتلێتیکۆی رکابەریان گەیشتنە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بە دەنگەوەنەهاتنی لالیگا بۆ خشتەی یارییەکانیان، راهێنەرە ئیتاڵیەکە وتی

تا ئێستا دوو جار داوامان لە لالیگا کردووە کە ئەمەمان بۆ بگؤرێت، بەڵام هیچیان بۆ نەکردین. بۆیە لەمەودوا ناچینە یاریگا ئەگەر ئەو ماوە پشووەی کە دەمانەوێ، نەماندێتێ.

بە بردنەوە لە ژێرئاوییە زەردەکان ئیسپانیا، مێرێنگی بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ و بەشێوەی کاتی پێشەنگی ریزبەندیی وەرگرتەوە بە جیاوازیی 3 خاڵ لە بارسێلۆناوە، بەڵام دوو یاریی کەمتر بۆ رکابەرە کەتەلۆنیەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button