بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گرێبەستێکی دیکەی ئەنجام دا، زانیاریی ورد لەبارەیەوە گەیشت

Yariga App

یاریگا –

فابریزۆ رۆمانۆ هەمووشتێکی لەبارەی گرێبەستە نوێیەکەی چێڵسی ئاشکراکرد و وردەکارییشی خستەڕوو.

چێڵسی لە چالاکیی کڕینەکانی بەردەوامە و هەر لەم هەفتەیەدا توانی لەگەڵ سپۆرتینگ بگاتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی جیۆڤانی کوێندای ئەستێرەی لاوی ئەو یانەیە. وا ئەمجارەش لە هەمان یانەی ئەو وڵاتە یاریزانێکی بە هەمیشەیی کڕی.

تەواو؛ چێڵسی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی پۆرتوگالی واژۆ دەكات – Yariga

لە پێگەی X رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە کە بلووز لەگەڵ یانەی سپۆرتیگ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی دیارۆ ئیسوگۆ، هەروەها پشکنینە پزیشکیەکانیشی بەسەرکەوتووی تێپەڕاندووە.

فابریزۆ ئەوەشی زانیوە کە بەهای ناوەڕاستکارە 20 ساڵانەکە 22 ملیۆن یۆرۆ لەسەر خەزێنەی یانە لەندەنییەکە کەوتووە و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی 7 ساڵە و وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو دەهێنرێتە یانەکە بۆ شوێنگرتنەوەی مۆیسیس کایسێدۆ.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئیسوگۆ هەر ئەم هاوینە پەیوەندی بە تیمی یەکەمی چێڵسیەوە دەکات.

ئەو یاریزانە پێشتر و لە ساڵی 2024 بەخواستن لە ریزەکانی چێڵسی بوو، پێش ئەوەی سپۆرتینگ هەر بەخواستن بینێرێتە ریزەکانی یانەی لاس پاڵماسی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button