
یاریگا –
تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید دوای ئەوەی ناوی لە لیستی یەکەمی رودی گارسیای راهێنەری نوێی بەلجیکادا تۆمارکرا، پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردەوە.
کۆرتوا کەمێک پێش یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا، دوای ناکۆکی لەگەڵ دۆمینیکۆ تێدێسکۆی راهێنەری ئەوکاتەی بەلجیکا، بایکۆتی هەڵبژاردەی کرد و بڕیاریدا یارییان بۆ نەکاتەوە.
لە مانگی تشرینی یەکەمدا کۆرتوا رایگەیاند کە لە سەردەمی تیدێسکۆ یاری بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا ناکات. راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە مانگی یەکدا دەستی لەکارکێشایەوە و گارسیا جێگەی گرتەوە و ئیستا جاریکی دیکە گۆڵپارێزەکە گەڕایەوە مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
کۆرتوا یەکێک بوو لەو چوار گۆڵپارێزەی کە گارسیا بۆ یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی نەتەوەکان بەرامبەر ئۆکرانیا هەڵبژێردرا. ناوی کۆین کاستیلس، گۆڵپارێزی سەرەکی بەلجیکا لە یۆرۆی 2024، لەم لیستەدا نییە. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کاستیلس بەهۆی گەڕانەوەی کۆرتوا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی کشاوەتەوە.
ئەمە یەکەم ئەزموونی گارسیایە لە سەرکردایەتی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان. لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لە چەندین یانەی گەورەدا وەک ناپۆلی و مارسیلیا و رۆما راهێنەرایەتی کردووە.