چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤان باستن بەهۆی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز هێرشی توند دەکاتە سەر یوێفا

چۆن یاسایەکی تۆپی پێ هەموار دەکرێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ڤان باستن بەهۆی پێناڵتییەکەی ئالڤاریز و ئەو بەیاننامەیەی لەبارەی ئەو پێناڵتییە بڵاویکردبووەوە، هێرشێکی توند دەکاتە سەر یوێفا و دەڵێت ‘چۆن رێگا بەخۆیان دەدەن باسی گۆڕینی یاساکانی یاریی تۆپی پێ بکەن؟’.

مارکۆ ڤان باستن ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هۆڵەندا کە لە فیفا لە بەشی گەشەکردن و بەرەوپێشبردنی یاریی تۆپی پێ کار دەکات، لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام لەبارەی پێناڵتییەکەی خولیان ئالڤارێز نووسیویەتی :’من هاندەری ریال مەدرید یان ئاتلێتیکۆ مەدرید نیم، بەڵام ئالڤارێز تەنیا یەک جار پێی بەر تۆپ کەوت، پێویستە یوێفا ئەم هەڵەیەی راست بکاتەوە’.

بەهۆی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز بەرامبەر ریال مەدرید یاسایەکی تۆپی پێ هەموار دەکرێتەوە

ڤان باستن رەخنەی توندیش لە بەیاننامەکەی یوێفا دەگرێت، کە راستی و دروستی بڕیارەکەی ناوبژیوانی لەبارەی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ئالڤارێزی دووپاتکردبووەوە و رایگەیاندبوو ‘ئالڤارێز دوو جار پێی بەر تۆپ کەوت، بەڵام لەگەڵ فیفا و IFAB گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی ئەم یاسایە بگۆڕدرێت’.

ڤان باستن لەبارەی پێشنیازەکەی یوێفا دەڵێت :’فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک ماف و دەسەڵاتی ئەوەی نییە یاسایەکانی یاریی تۆپی پێ بگۆڕێت، ئەمە تەنیە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێدایە، یویفا چەند بەهێزیش بێت، ناتوانێت داوای گۆڕینی هیچ یاسایەکی تۆپی پێ بکات’.

Image

IFAB چییە؟

ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کە بە IFAB ناسراوە، ساڵی 1886 لە شاری مانچێستەر دامەزراوە و ئێستا  بارەگایەکەی لە زیورخ لە سویسڕایە.

IFAB دەتوانێت دەستکاریی یاساکانی یاریی تۆپی پێ بکات و گۆڕانکاریی لە یاساکاندا بکات یان یاسای نوێ بۆ یاریی تۆپی پێ دابنێت، کە بۆردی فیدراسیۆنی تۆپی پێێ نێودەوڵەتی لە پێنج ئەندام پێک دێت، ئەندامەکان بریتین لە ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، ئێرلەندای باکوور، وێلز و فیفا.

لەبەر ئەوەی بەریتانییەکان بە خاوەن و داهێنەری یاریی تۆپی پێ دادەنرێن، چوار ئەندامیان لە بۆردەکە هەیە و ئەندامەکەی دیکەش فیفایە، کە بۆ دەنگدان لەبارەی هەر بڕیارێک پێویستە سێ دەنگ بەدەست بهێنێت لەکۆی دەنگی ئەو پێنج ئەندامەی بۆردەکە پێکدەهێنن.

ساڵانە بۆردەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەبارەی بڕیاردان لەبارەی یاساکانی تۆپی پێ کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدەن، پێشنیازەکەی یوێفا بۆ گۆڕینی یاساکەی پێناڵتی تاوەکو وەرزی 2026/2027 ناگۆڕدرێت، چونکە دوو وەرز دواتر بڕیارەکان جێبەجێ دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button