بە هۆی سوکایەتی کردنەوە ئێل کلاسیکۆی فەرەنسا مەترسی دواخستنی لەسەرە

یاریگا –
پێش یارییەکەی خولی فەرەنسا لە نێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیا، نیگەرانی لە ئەگەری دواخستنی یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار هەیە.
یارییەکە کە بڕیارە سبەی کاتژمێر 22:45 بە کاتی هەولێر لە یاریگای پارک دۆ پرێنس لە پاریس بەڕێوەبچێت، هەمیشە مشتومڕ و گرژییەکی زۆری لەگەڵدا بووە. بە تایبەتی هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەشێک لە هاندەرانی پاریس لە رابردوو وایکردووە بەرپرسان بیر لە رێگایەک بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەم رووداوانە دووبارە نەبنەوە.
رۆژنامەی لۆئیکیپی فەرەنسی لەم بارەیەوە دەڵێت، ئەگەر هاندەرانی پاریس لە کاتی یارییەکەدا سوکایەتی و هۆتافی نەشیاو بڵێنەوە، ئەگەری هەیە یارییەکە رابگیرێت. ئەم نیگەرانییە دوای ئەزموونێکی تاڵ دێت لەم وەرزەدا، کاتێک یارییەک لە پاریس بەهۆی سووکایەتی هاوشێوەوە وەستا. ئەمەش جددیەتی دەسەڵات دەردەخات لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵسوکەوتی نەشیاوی هاندەران، هەوڵدەدەن کەشێکی ئارام بۆ ئەم یارییە دابین بکەن.
هەروەها ئادریێن رابیۆ یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان کە پەیوەندی بە مارسیلیا کردووە، بووەتە ئامانجی سوکایەتی لەلایەن هاندەرانەوە و پێشبینی دەکرێت لەم یارییەدا رووداوی هاوشێوە رووبدات. یانە پاریسییەکە هۆشداری داوەتە هاندەرانی کە دەبێت ەێزگرتن لە پێشینەی کارەکان بێت و داوای لێکردوون لە کاتی یارییەکەدا ەەفتارێکی گونجاویان هەبێت. ئەم هۆشدارییانە بەڕوونی ئیرادەی یانەکە دەردەخەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە یاریگاکەدا.
Le Paris Saint-Germain met en garde ses supporters
🔴 🔵#PSGOM #PSG #TeamPSG #Classico #LeClassique pic.twitter.com/PBxD0Ly6KA— Tribune PSG Officiel (@TribunePSG) March 15, 2025
لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، پاریس سانجێرمان کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەلتراسەکانی خۆی کردووە و بە فەرمیس راگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دروستکردنی کەشێکی سەلامەتە بۆ هەموو ئامادەبووانی یارییەکە. هەروەها بەرپرسانی خولی تۆپی پێی فەرەنسا باسیان لە سیناریۆی جیاواز بۆ یارییەکەی یەکشەممە کردووە. یەکێک لە بژاردەکان بریتییە لە چۆڵکردنی یاریگاکە ئەگەر ناوبژیوان بڕیاری راگرتنی یارییەکە بدات بەهۆی قسەی نەشیاوەوە.
مێژووی گرژی و رق و کینەی نێوان هاندەرانی پاریس و مارسیلیا وایکردووە ئەم یارییە ببێتە یەکێک لە هەستیارترین و گرنگترین یارییەکانی تۆپی پێی فەرەنسا. پاریس بە کۆ کردنەوەی 65 خال پێشەنگی لیگ وەنی گرتووە و مارسیلیاش بە کۆ کردنەوەی 45 خال لە دوای پاریسی پێشەنگەوە دێت.