کوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولی پلە دووی کوردستان دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولی پلە دووی کوردستان بە بەشداریی 20 یانە دەستپێدەکات، دوو یانە دەگەنە ریزی یانە پلە یەکەکان، لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا سات بە سات تەواوی وردەکارییەکان و رووداوەکانی یارییەکانی خولەکە وەشان دەکرێن.

بەگوێرەی سیستەمی خولەکە بۆ وەرزی نوێی خولی پلە دووی کوردستان، هەر کۆمەڵەیەک لە 10 یانە پێکدێت و بە یەک قۆناخ خاوەنی پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی پاشکۆ.

یارییەکانی وەرزی 2024/2025 هەر پێنج رۆژ جارێک گەڕێک بەڕێوە دەچێت، کە لە قۆناخی پاشکۆدا پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵە رووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان دەگاتە خولی پلە یەک، دۆڕاویشیان رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان پلەی دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەبێتەوە و بلیتی دووەم بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەکەکان یەکلا دەکەنەوە.

کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش

کۆمەڵەی دووەم: برووسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیفا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان

خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی پلە دووی کوردستان (15/03/2025)

کۆمەڵەی یەکەم

شیلادزێ × خەڵاتی پێنجوێن
مەخمور × هەریر
خانەقین × سنوور
بەردەڕەش × شارەزوور
سەنگەسەر × ئاسۆ
کۆمەڵەی دووەم
باتیفا × باوەنوور
برووسک × بەختیاری
خەبات × خەلیفان
هەڵەبجەی شەهید × شێخان
حاجیاوا × پەروەردە
* سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 02:30 دەستپێدەکەن
Back to top button