ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایک هەموو شتێک لەبارەی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

کۆمەڵێک پەیام ئاڕاستەی هاندەران دەکات

Yariga App

یاریگا –

ڤیرجیڵ ڤان دایک، کاپتنی لیڤەرپوول ‘نازانێت’ لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە یاخود نا.

گرێبەستی ڤان دایک لە کۆتایی ئەم وەرزە لە لیڤەرپوول بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گفتوگۆکان رووی نەداوە.

سەرەڕای ناڕوونی داهاتووەکەی، ڤان دایک داوا لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات، لەسەرخۆبن و سەرنج لەسەر پرێمەرلیگ و جامی کاراباو دابنێن.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لە دوا لێدوانیدا بە ئاشکرا داوای مانەوەی ڤان دایکی کرد و گوتی

تاکە شت کە دەمەوێت، مانەوەی ڤان دایکە بۆ وەرزی داهاتوو. من پەیوەندی بە نوێکردنەوەی گرێبەست و بابەتی لەمشێوەیە نییە.

گرێبەستی ڤیرجیڵ، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و محەمەد سەڵاح لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچن و هیچ پەرەسەندنی نوێ بڵاونەکراوەتەوە.

ڤان دایک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت

تاوەکو من هێور و ئارام بم هاوڕێیان، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، ئەگەر من ناڕەحەت بوومایە، ئەوا بە شێوازی یاریکردنمەوە دیار دەبوو، بەڵام ئەمە بابەتەکە نییە.

ئێستا هیچ شتێک روون نەبووەتەوە کە چی روودەدات، بەڵام نامەوێت دڵەڕاوکێ یاخود بابەتی لەمشێوەیە دروست بکەم، تەنیا دەمەوێت سەرنجم لەسەر یاریکردن بێت و هیوادارم 10 یاریی داهاتوو ببەینەوە.

سەرنجی من ئامادەیی بۆ یارییەکان، با بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات و دڵنیام لە ماوەی داهاتوودا هەواڵی نوێ دەبێت. بەڵام چ جۆرە هەواڵێکە، ئەمەیان نازانم.

تاکە شت کە گوتومە و ئێستا دەیڵێمەوە، شانازی بە کاپتنایەتی لیڤەرپوول دەکەم، چونکە مانایەکی گەورەی لای من هەیە.

ڤان دایک سبەی دەرفەتی بەرزکردنەوەی جامێکی دیکەی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، کاتێک لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button