ئه‌وروپاخووله‌کانی دیکە

دایکی رۆناڵدۆ لە زێدی کوڕەکەی ئەکادیمیایەک دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی سپۆرتینگ مادێرا ئەکادیمیایەکی نوێی لە شاری مادێرا سیتی کردەوە و دۆلۆریس ئاڤیێرۆ (دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ) ئامادەی مەراسیمەکەدەبێت.

سپۆرتینگ مادێرا، یانەیەکی پلە خوارووی تۆپی پێی پورتوگال، بانگهێشتی دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد بۆ ئەوەی لە کردنەوەی ئۆفیس و ئەکادیمیا نوێیەکەیاندا نوێنەرایەتیان بکات.

یانەکە لە ساڵی 1934 دامەزراوە، سبەی شەو ئۆفیس و ئەکادیمیای نوێی خۆی دەکاتەوە، کە بە دڵنیاییەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە ئەستێرەی یانەکە.

ئاهەنگی کردنەوەی مەراسیمەکە کاتژمێر 11ی بەیانی بە کاتی پورتوگال دەستپێدەکات و چەندین کەسایەتی ناودار بەشداری تێدا دەکەن، لەنێویاندا، دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

یانەی سپۆرتینگ مادێرا لەوبارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:

دەمانەوێت پەردە لەسەر فەزایەکی نوێ لابدەین کە رەنگدانەوەی پێشکەوتنی یانەکەمان بێت لەگۆڕەپانی وەرزشی، گرنگیدان بە پەرەپێدانی تۆپی پێ لەنێو گەنجاندا، هەروەها تۆپی پێی ئافرەتان.

شایانی باسە مادێرا دوورگەیەکی بچووکە لە پۆرتوگال کە زێدی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و لەوێ لەدایک بووە، دۆن بە گەیشتن بە سپۆرتینگ لیسبۆن تواناکانی سەلماند و ئێستاش بە یەکێک لە سوپەرستارەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان دەزانرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button