
یاریگا –
لە فەرەنسا عوسمان دێمبلی بە بەربژێری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2025 دەزانرێت.
لە راپرسییەکدا کە تۆژنامەی لیپیک ئەنجامی داوە، ریزبەندی هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان زۆر لە سەرووی رافینیا و لامین یامال و تەنانەت کیلیان ئێمباپێشەوە دەرکەوتووە.
دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە لێدانی سزا لیڤەرپوڵی لە پاڵەوانەتییەکە دوورخستەوە، عوسمان دێمبلی بووە ئەستێرەی یەکەمی فەرەنسییەکان. لەم وەرزەدا یاریزانە پێشووەکەی بارسێلۆنا بە ئاستە بەرزەکەی لە هەموو یارییەکدا بووە بە رووخساری سەرەکی تیپەکەی لویس ئێنریکی و هەروەها بە گۆڵکاری جیهانی 2025 دەزانرێت و تا ئێستا لە 16 یاریدا 21 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش دەریدەخات کە لە دوای گواستنەوەی بۆ پاریس لە باشترین فۆڕمی ژیانی وەرزشی خۆی دایە.
L’Equipe (owned by the Amaury group like France Football) conducted a poll this week on who would win the Ballon d’Or later this year.
The results of the votes:
1. Ousmane Dembélé: 40.9%
2. Raphinha: 25%
3. Lamine Yamal: 8.8%
4. Kylian Mbappé: 8%
5. Mo Salah: 7.4%🌕✨👀 pic.twitter.com/m6bVpXO2fw
— PSG Report (@PSG_Report) March 14, 2025
لە راپرسییەکەی لیکیپدا، 40.9%ی بەشداربووان ئەویان وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ خەڵاتەکە دەستنیشانکردووە، کە زۆر لە پێش رافینیا بە (25%) و لامین یامال بە (8.8%) و کیلیان ئێمباپێی هاونیشتیمانی بە (8%) کەوتووە.
تەنیا سێ مانگ بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە میونشن ماوە، وەرزی نایابی دێمبلی وروژاندنێکی زۆری لە فەرەنسا دروستکردووە، تا ئەو ئاستەی کە بە گەورەترین پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر دادەنرێت. ئێستا ماوەتەوە بزانین ئایا دێمبلی دەتوانێت سەرکردایەتی پاریس سانجێرمان بۆ یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بکات و لە هەمان کاتدا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت یاخود نا.