
یاریگا –
بردنەوە مشتومڕاوییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ هێزی لە شاهانەکان بڕیوە.
لە دێربی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگدا، فێرلاند مێندی تووشی پێکان بوو، هەروەها کیلیان ئێمباپێ و فیدێریکۆ ڤالڤێردی و رائول ئەسینسیۆ هەست بە شەکەتی جسمیان دەکەن. ریال مەدرید تەواو ماندووە و ئەمشەو ناچارە بە ماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێر پشوودان لە لاس سیرامیکاس رووبەڕووی ڤیاریال ببنەوە، لە کاتێکدا یارییەکانی لالیگا لە لوتکەدایە.
یارییەکەی سێ رۆژ لەمەو پێش زیاتر لە 120 خولەکی خایاند، یاریزانەکان 139 کیلۆمەتر رایان کرد، لێدانی دڵیان گەیشتە لوتکە. هەوڵەکانیان بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی پێش کۆتایی هیچ بوارێکی بۆ پشوودان نەهێشتەوە.
مێندی تاکە یاریزانی ریال بوو بە فەرمی پێکانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ راگەیەندرا، بەڵام ئێمباپێ و ڤالڤێردی و ئەسینسیۆش کێشەیان هەبوو تەنانەت نزیک بوو داوای گۆڕانکاری بکەن. ئێستا تیپەکە بە جەستەی شەژەت و ماندووەوە بەرەو ڤیاریال دەڕوات. ئانچێلۆتی دەبێت پارچەکانی ئەم مەتەڵە پێکەوە ببەستێتەوە. پشوودانی هەندێک ئەستێرە پێشبینی دەکرێت و رەنگە هێنانی چەند یاریزانێک لە کاستیا ببێتە بژاردەیەک، بەڵام پێدەچێت ئەم بڕیارە قورس بێت لەگەڵ یارییەکەی بەرامبەر تیپی پێنجەم و یاریی هاوکاتی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ کە ئەگەری هەیە خاڵەکانیان لەدەست بدەن. یارییەکەی ئەمشەو بۆ چارەنووسی ریال مەدرید لە لالیگا زۆر گرنگە.
ئاسێنسیۆ لە گێمی دووەمی یارییەکە هەستی بە ئازاری ئەژنۆی چەپی کرد و تا کۆتایی کاتی زیادکراو بەئازارەوە یاریی کرد، پێدەچێت بۆ ئەمشەو ئالابا جێگەی بگرێتەوە. هەروەها ڤینیسیۆس بەهۆی هەستکردن بە ئازارێکی کەمەوە لە مەشقەکاندا ئامادەنەبوو و بارودۆخی نادیارە.
ڤاڵڤێردی کە پێدەچێت ماندوو نەناس بێت، لە کۆتاییەکانی کاتی ئاسایی نەیدەتوانی رابکات، بەڵام لە کاتی زیادکراودا باشتر بوو تەنانەت و لێدانە سزاکەشی بە جوانی تۆمارکرد. بەڵام لە دوای یارییەکەی مانچستەر سیتیەوە، ماسولکەکانی زۆر لاواز بوون، لەگەڵ ئامادەنەبوونی چوامینی بۆ یاری داهاتوو، مەترسی لەسەر پێکانی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە هەیە.
ئێمباپێ کە بە ئازارەوە یاریی دەکرد، بە تەواوی ماندوو بوو و بە هاوکاری پزیشکی فیزیۆتێراپی بوو توانی لێدانی سزاکەی تۆمار بکات. ئەگەر بۆ ئەمشەو ئامادە نەبێت ئەوا، ئێندریک چانسی ئەوەی هەیە لە پێکهاتەی سەرەکیدا ئامادە ببێت. بێلینگهام گلەیی لە پێکانی شانی دەکات کرد و رودیگەریش بەهۆی 3390 خولەکی یارییەکردنەوە ماندوو بووە.