
یاریگا –
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی ئامانجی تیپەکەی بۆ ئەم وەرزە ئاشكرا كرد، ئەمەش دوای دابەزینی ئاستیان له‌م وه‌زره دووپاتیكرده‌وه چێژ لە یاریکردنی تیپە گەورەکانی چامپیۆنزلیگ وەردەگرێت.
مان سیتی بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە ئه‌مرۆش به‌رامبه‌ر برایتن یاریی ده‌كات.
سەبارەت بەئهگهری گه‌یشتنی برایتن بۆ چامپیۆنزلیگ، گواردیۆلا لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا رایگەیاند: له‌وانه‌یه بۆرنمۆس و ئاستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ و رەنگە فولهامیش لە ڕکابەرییەکەدا بن، ئەوان تیپێکی گەورەن، بۆیە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە، ئه‌وانیش ده‌توانن ركابه‌ری بكه‌ن، شایەنی سەرکەوتنن، بەڕاستی باشن و لە شێوازی یاریکردنیاندا شتی سەرسوڕهێنەریان هەیە.
🚨👀 Pep Guardiola on Fabio Capello saying he “did a lot of harm to football”.
“I listen to everything that people say about me. So be careful! It’s not the first time that Mr Fabio Capello said that. I’m not good enough to win Italian football…”.pic.twitter.com/0wobNIECQc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 14, 2025
لە درێژەی قسەکانیدا راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه گوتی، کێبڕکێیەکی به‌هێزه و له پرێمه‌رلیگ نائومێدی نییە، ئەوە تەحەدایە، ئەگەر بتوانین ئەوە بەدەست بهێنین و سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەوە سەرکەوتنێکی گەورە ده‌بێت.
گوتیشی، سه‌ركه‌وتن بۆ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو، ئەوە لەدەستی ئێمەیە و پەیوەستە بە ئێمە، پێویست سه‌رجه‌م خاڵه‌كان به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئەوەی بگه‌ین به چامپیۆنزلیگ، یان چاوەڕێی ئەوە بین کە تیپی بەرامبەر یاری زۆر بدۆڕێت، هەموو شتێک لەسەر ئێمەیە و پەیوەستە بە هەڵوێستی ئێمە و ئەو تۆپی پێیەی کە ئەنجامی دەدەین، ئایا ده‌توانین سه‌ركه‌وین یاخود نا، ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌كاركردنی ئێمه.
‘I’ve been with Messi, but it’s incredible what Erling has done… the numbers are unbelievable!’🤩 🔥
Pep Guardiola full of praise for Erling Haaland but he still wants more from the Norwegian👀💪 pic.twitter.com/mbTqRF5Qmc
— Hayters TV (@HaytersTV) March 14, 2025
راهێنه‌ره‌كه‌ی سیتی باسی له‌وه‌شكرد، دەبێت بگەینە بەرزترین ئاستی خۆمان بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو سەربکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ، دەزانین 10 یاریمان ماوە، شەش یاریمان لە یاریگای خۆمان و چوار یاریش له دەرەوە، هەروەها لە یاریگای خۆمان یارییە سەختەکانی وەک برایتن و ئاستۆن ڤێلا و بۆرنمۆسمان هەیە، زۆربەی یارییەکان قورسن.
روونیشیکردەوە، دەبێت كاری باشتر بكه‌ین، چونکە زۆر تیپ هەن ئەم ئامانجەیان هەیە و هەفتەی رابردوو دەرفەتێکی گرنگمان لەدەستدا.
له‌باره‌ی ئه‌و تیپانه‌ی گه‌یشتونه‌ته قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و ده‌رچوونی مان سیتی له قۆناخی پاڵاوتن بینی ئه‌و تیپانه له‌م قۆناخه به ئازار نیه؟ گواردیۆلا گوتی، نا، ئازار نییە، من هیچ نائومێدی و پەشیمان نیم، ئێمە شایەنی ئەوە نەبووین بگه‌ین به‌م قۆناخه.
هەروەها دەڵێت، بۆ یارییه گه‌وره‌كانی چامپیۆنزلیگ چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم، چێژم له یارییه‌كه‌ی ئانفێڵد وه‌رگرت، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه یارییه‌كه‌ی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ، چەند مانگێکه بارسێلۆنا باش یاریی دەکات، هەروەها شێوازی یاریکردنی بۆ ماوەی 65-70 خولەک بەرامبەر بێنفیکا، چێژ به‌خش بوو من تەنها بینەرێکم، فێردەبم، سەیری دەکەم و چێژ وەردەگرم.
لەکۆتاییدا رایگه‌یاند، بەدڵنیاییەوە هەست به ئازار ناكه‌م كه له پاڵهوانهتیهكه ده‌رچووین، ئێمە بە ریال مەدرید دۆڕاین، بەڵام دوای دوو هەفتە ئاتلێتیکۆ و بێنفیکا و لیڤەرپووڵ دوورخرانەوە، ئەوە ركابه‌رییه، لیڤەرپوڵ لە قۆناخی کۆمەڵەکان سه‌رجه‌م خاڵەکانی به‌ده‌ستهێنا، دواتر بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی کرد، ئەلیسۆن باشترین یاریزانی یارییەکە بوو، لە پاریسیش، دۆنارۆما باشترین یاریزان بوو، به لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه پاریس براوه، ئیتر ئه‌وه یارییه ورده‌كارییه‌كان شته‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.