ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو گەورەی پرێمەرلیگ رکابەری لەسەر گۆمێس دەکەن

ئاستێکی بەرز لەگەڵ وۆڵڤز پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی وۆڵڤز نزیکە.

لیڤەرپوول پێشتر هەوڵی گواستنەوەی هەریەکە لە مارتن زوبیمێندی، کاپتنی ریال سۆسیداد و جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشندا و شکستیهێنا.

پێگەی کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لە ئێستاوە هەوڵی گواستنەوەی گۆمێس دەدات، هەرچەندە لەلایەن مانچێستەر یونایتدیشەوە چاودێری دەکرێت.

لیڤەرپوول دوو بازاڕی گواستنەوەی بێدەنگی بەڕێکرد و تەنیا فێدێریکۆ کیێزای لە یوڤێنتوس بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە. هاندەرانی لیڤەرپوول بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دەکەن، تاوەکو تیمەکەیان بەشێوەیەکی گونجاو نوێبکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەکە بێت، لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی گۆمێس خەرجبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button