فۆرمولا وەنگرنگترین
هامڵتن و لوکلێر تیمی فێراری نیگەران دەکەن و نۆریس یەکەمە
سبەی وەرزی نوێی فۆرمولا وەن دەستپێدەکات

یاریگا –
لاندۆ نۆریس، شۆفێری مەکلارن پلەی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پاڵاوتنی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیای بەدەستهێنا و دەبێتە یەکەم دەرچووی وەرزی نوێی فۆرمولا وەن.
ئۆسکار پیاستری، هاوتیمی نۆریس لە پلەی دووەمدا هات و ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری رێد بووڵ و هەڵگری نازناوەکە لە پلەی سێیەمدا هات، کەچی جۆرج رەسڵ، شۆفێری مێرسێدێس لە پلەی چوارەمدا هات.
تاقیکردنەوەکانی پاڵاوتنی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا تیمی فێراری نیگەرانکردووە، شارل لوکلێر و لویس هامڵتن لە پلەکانی حەوتەم و هەشتەم کێبڕکێیەکە دەستپێدەکەن.