ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

سۆن: یامال باشترینی جیهانە

بەم تەمەنە بچووکەوە، ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتنهام بە تەواوی پاڵپشتی لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا دەکات، تاوەکو ببێتە باشترین یاریزان.

یامال یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئێستای جیهان، یامال بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی نوێ وەسف دەکرێت. یامال لە تەمەنی 17 ساڵیدا مێژووی لەگەڵ بارسا نووسیوەتەوە و چەندین ریکۆردی شکاندووە.

لامین بەم تەمەن بچووکەوە، خەڵاتەکانی کۆپا و گۆڵدن بۆی بردووەتەوە. یامال رۆڵێکی باڵای لە سەرکەوتنە مێژووییەکەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 گێڕا.

سۆن پێی وایە یامال یەکێکە لە باشترین پێنج یاریزانی ئێستای باڵەکان. لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی گۆڵ، ئەستێرە کۆرییەکە روونیکردەوە

یامال باوەڕپێنەکراوە، بە هەڵە لێم تێمەگە، یاریزانێک بەم تەمەن ئاستێکی زۆر ناوازە پێشکەش دەکات. چێژ لە یارییەکانی وەردەگرم و هێشتا زۆر گەنجە و دەتوانن زیاتر بەرەوپێش بچێت. لە چەند ساڵی داهاتوودا، دەبێتە باشترین و ژمارە یەک.

ئاتلێتیکۆ مەدرید سبەی یەکشەممە لە یاریی لووتکەی گەڕی 28 میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button