ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی پیکێ دادگایی دەکرێت؟

''ئەگەر لە وڵاتێکی دیکە بوومایە، پەیکەرییان بۆ دروست دەکردم''

Yariga App

یاریگا –

جێرارد پیکێ، لە دوا دانیشتنی دادگا چاوی پڕبووە لە ئاو و داوای رێزی زیاتری لە دادوەران کردووە.

پیکێ بە گەندەڵی و ساختەکاری تۆمەتبارە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای کۆسمۆس ‘Kosmos’ کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، کە رۆڵی باڵای لە گواستنەوەی پاڵەوانیەتییەکانی ئیسپانیا بۆ سعوودیە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گێڕاوە.

دادگای ئیسپانیا خەریکی لێکۆڵینەوەی وردن، تاوەکو دڵنیاببنەوە هیچ پارەیەکی بە نایاسایی وەرنەگرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێلێڤۆ، کۆمپانیای کۆسمۆس بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی وەکو رسومات و کۆمشن وەرگرتووە، لەو بڕە پارەیەکە 1.6 ملیۆن یۆرۆ دراوەتە پیکێ. لویس روبیالیس، سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاش لە کەیسەکە تێوەگلاوە و بە سپیکردنەوەی پارە تۆمەتبارکراوە. پیکێ لە دانیشتنەکانی دادگا، بە تەواوی رەتیکردووەتەوە کارێکی نایاسایی کردبێت.

هەرچۆنێک بێت، رۆژنامەی سپۆرت روونیکردووەتەوە، پیکێ راستەوخۆ داوای هاوکاری لە دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنی بەشی خۆی لە پارەکە لە روبیالێس کردبوو، چونکە سعوودیە گواستنەوەی پارەکەی لە سەرەتای ساڵ دواخست و ئەمەش پیکێی نیگەران کردبوو.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەماهەنگی بازرگانی لە نێوان پیکێ و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، دەستبەجێ یاسایەکی نوێ دەرچوو و رێگری لە رێکەوتنی بازرگانی نێوان یاریزانانی ئێستا و دەستەکانی کارگێڕی دەکات.

پیکێ لە دانیشتنی دادگاکە زۆر نیگەرانبوو، تەنانەت کاتێک قسەی بۆ دادوەران دەکرد، خەریکبوو بگریت. بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا رەتیکردەوە هیچ کارێکی نایاسایی کردبێت و ئەمەی ئێستا روودەدات، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاستی کەسی و پیشەیی بۆ دروستکردووە.

ئەگەر من لە وڵاتێکی دیکە بوومایە، ئێستا پەیکەریان بۆ دروستکردبووم.

بەگوێرەی بەڵگەکانی لێکۆڵەرەوان، لە خاڵێکی گرێبەستەکەدا هاتووە، ساڵانە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ رسووماتی ساڵان لە سعوودیە وەردەگرێت، ئەمەش بووەتە جێی سەرنجی دادگا. بڕیارە روبیالێس و پێدرۆ رۆشا، سەرۆکی کاتی یەکێتییەکە شایەتی لەسەر کەیسەکە بدەن.

تیمی یاسایی پیکێ هەموو کارێک بۆ خاوێنکردنەوەی ناوی پێکێ دەدەن و دووپاتیدەکەنەوە، تەواوی هەنگاوەکانیان لە چوارچێوەی یاسایی و شەفافیەتدا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button