
یاریگا –
تاوەکو ئێستا یان ئۆبڵاک، بیر لە پێناڵتیە رەتکراوەکەی خولیان ئالڤارێز لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە.
ئۆبڵاک پێی وایە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یاساە دەگۆڕێت، ئەمەش دوای ئەو هەموو رەخنەیەی ئاڕاستەکرا.
گۆڵپارێزەکەی ئاتلێتی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی DAZN دەڵێت
بەڕاستی لە چەند رۆژی رابردوودا، نەمویست سەیری میدیاکان بکەم، چونکە ناتوانین هیچ شتێکی زیاتر بڵێین. کەس نازانێت چی روویدا و کەسیش راستییەکە نازانێت. وێنەکان زۆر لە راستی جیاوازن.
ئۆبڵاک لەبارەی هەستەکانی ئالڤارێز لە دوای یارییەکە روونیکردەوە
لە ژووری جلگۆڕین قسەم لەگەڵی کرد، ئەویش تێناگان چی و چۆن روویداوە.
بەختی تیمەکەمان زۆر خراپە و ریال مەدرید زۆر بەبەختە. شتێک روویدا کە زۆر دەگمەنە رووبدات، یاخود هەر رووی نەداوە، دڵیام یاساکان دەگۆڕن، بەڵام ئێمە قوربانی یەکەم بووین.
ئاتلێتیکۆ مەدرید سبەی یەکشەممە لە یاریی لووتکەی گەڕی 28 میوانداری بارسێلۆنا دەکات.