سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ نهێنی گواستنەوەی ئەستێرە گەورەکان بۆ خولی سعوودیە ئاشکرا دەکات

چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی MBC هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعوودی بە پڕۆژەی وەرزشی سعوودیە دڵخۆشە و ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک.

رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵان، لە زستانی ساڵی 2023 پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

گرێبەستی رۆناڵدۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت، گفتوگۆی نێوان هەردوولا بەردەوامە و لەوانەیە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش نوێبکرێتەوە.

رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەرنامەی حیکایەت وەعد “حكاية وعد”ی کەناڵی ئێم بی سی روونیکردووەتەوە، خولی سعوودی لە بەرەوپێشچوون بەردەوامە، هاوتەریب لەگەڵ هەموو کایەتی دیکەی وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەستێرەی پۆرتوگالی رەتیکردەوە بەشداری لە پڕۆسەی گواستنەوەی هیچ یاریزانێک بۆ خولەکە کردبێت.

لە گواستنەوەی یاریزانان بەشدارنیم، چونکە تەنیا گرنگی بە یانەکەم و ژیانی تایبەتی خۆم دەدەم. بەڵام بەدڵنیاییەوە یاریزانان ژیرن و خۆیان دەزانن چۆن بڕیار بدەن. کاتێک رۆناڵدۆ دەچێتە سعوودیە، ئەمە واتای ئەوەیە هەموو شتێک زۆر باشە.

کاتێک پەیوەندیم بە نەسڕ کرد، پێیان دەگوتم تۆ شێتی و کاروانەکەت تەواو بەسەرچوو، بەڵام بۆم سەلماندن کە هەڵەن و بڕیارێکی دروستم داوە. پڕۆژەی وەرزشی سعوودیە زۆر ناوازەیە.

رۆناڵدۆ چەندین ئاماری گەورەی لەگەڵ نەسڕ بە ناوی خۆیوە کرد. تاوەکو ئێستا 96 یاریی لەگەڵ نەسڕ کردووە، خاوەنی 85 گۆڵ و 19 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button