
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی دیكەی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

مانچێستەر سیتی هەفتەی رابردوو بووە میوانی نۆتینگهام و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک لە چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد و مەترسی نەگەیشتنیشی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 28 یاریی لە 14 یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برایتن لە كۆی 28 یاریی لە 12 یاریی براوە و دە یاریی یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پێپ گواردیۆلا بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی مانویێل ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ناتان ئاكێ ، رۆدری و ئۆسكار بۆب بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا برایتن بە بێ ڤیلتمان، لویس دانك، جەیمس میلنەر و ستیل بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
خوسانۆڤ، لێویس، دیاس، ڤاردیۆڵ
نیكۆ گۆنزالێس، كۆڤاسیچ
فۆدن، مەرمووش، ساڤیۆ
هالاند