عێراقکوردستان

یاریزانە کوردەکانی ناسڕیە ناگەڕێنەوە یانەکەیان

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە کوردەکانی ناسڕیە بەهۆی کێشەیان لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکە بریاریانداوە چیتر نەگەڕێنەوە ریزی یانەکە.

نزیکەی هەشت رۆژە سەرجەم یاریزانە کوردەکانی ناسڕیە بایکوتی مەشق و راهێنانی تیپەکەیان کردووە و گەڕاونەتەوە، هەریەک لە بارزان شێرزاد و هەردی سیامەند و هەرێم تەحسین و رەوان محەمەد و دلێر حاتەم و سەفەر سلێمان کە ئەم وەرزە بۆ یارییکردن لە خولی نایابی عێراق پەیوەندیان بە ناسڕیەوە کرد، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان بۆ ماوەی 110 رۆژ ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە و بریاریانداوە چیتر نەگەڕێنەوە یانەکە تاوەکو تەواوی شایستە داراییەکانیان وەرنەگرن.

ناسڕیە کە بە 26 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی عێراق دێت،  لە 17ـەی ئەم مانگە لە دەرەوی یاریگای خۆی بەرامبەر موسڵ یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button