بریاری کۆتایی لە بارەی دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەری رزگاری درا
نامەی دەست لەکارکێشانەوەی قبوڵ کراوە؟

یاریگا –
دەستەی کارگێڕی رزگاری بریاری کۆتایی دەربارەی ئەنوەر رەشیدی راهێنەری تیپەکەیدا.
دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەنوەر رەشید راهێنەری رزگاری لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە، دەستەی کارگێڕی رزگاری کۆبوونەوەی خۆیان کرد و نامەی دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەرەکەیان رەتکردەوە، ئەنوەر رەشید دەربارەی وازهێنانی لە یانەکە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:
دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ بریارمدا دەست لەکار بکێشمەوە، بۆیە ئەمڕۆ وازهێنانم لە راهێنەرایەتی تیپەکە راگەیاند، بەڵام دەستەی کارگێڕی رزگاری بریاریانداوە بەردەوام بم و قبوڵ ناکەن ریزی تیپەکە جێبهێڵم، منیش قبوڵم کردووە و لە راهێنەرایەتی رزگاری بەردەوام دەبم.
شەش یارییە لە خولی نایابی کوردستان رزگاری سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە وێڕای دەرکرانی لە جامی هەرێمی کوردستان بەرامبەر زاخۆ، رزگاری 28 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دێت.