ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێزی راگەیاند.

بەگوێرەی رێککەوتنە نوێیەکە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە تا ساڵی 2026 لەگەڵ بلاوگرانا دەمێنێتەوە.

مارتینێز کە لە هاوینی 2023 سەروەختی راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز وەک یاریزانێکی ئازاد هێنرایە ریزەکانی بارسا، ئەم وەرزە یەکێکە لە چەکە سەرەکییەکانی هانزی فلیک لە سەرکردایەتیکردنی هێڵی بەرگریی.

ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، بە گرێبەستێکی دوو ساڵە روویکردە بارسا و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 400 ملیۆن یۆرۆ دیاریکرا.

ئینیگۆ لەم وەرزە لە 33 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 3 گۆڵ و 4 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button