بەڕێوەبەرە نوێیەکەی ئارسیناڵ کورتەی لیستی کڕینەکانی دیاریکردووە

یاریگا –
هاوینێکی سەرقاڵ چاوەڕێی ئاندریا بێرتای بەڕێوەبەری تازە دەستنیشانکراو لە ئارسیناڵ دەکات و لە ئێستاوە لیستی کڕینەکانی ئامادەکردووە.
یەکشەممەی رابردوو یانە لەندەنییەکە بێرتای وەک شوێنگرەوەی ئیدۆی بەڕازیلی دەستنیشانکرد کە چەند مانگێک بوو ئەو پۆستە بە بەتاڵی مابووەوە.
تەواو؛ ئارسیناڵ بەڕێوەبەرێکی وەرزشی نوێی دەستنیشانکرد – Yariga
بەگوێرەی زانیارییەکانی GiveMeSport، بەڕێوەبەرە ئیسپانییەکە کۆتا لیستی بۆ گواستنەوەکانی هاوین پاکتاوکردووە و زۆرینەیان ئیسپانیین و هەر لە خولی ئەو وڵاتەن. ئامانجەکانیشی ئەمانەن:
مارتن زوبیمێندی لە یانەی ریال سۆسیداد بۆ هێڵی ناوەند، نیکۆ ویلیامسی ئاتلێتیک بیلباو لە باڵی چەپ، خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل و هەروەها برونۆ گیمارایش لە یانەی نیوکاسڵ.
گەنەرز بۆ هێڵی پێشەوە بژاردەی کەمتری بەدەستەوە ماوە و پێکانە یەک لەدوای یەکەکانیش قەیرانێکی دیکەی تیمەکەی میکێل ئارتێتان. لە هێڵی ناوەندیش چاوەڕوان دەکرێت تۆماس پارتی یانەکە جێبهێڵێت، هەربۆیە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرە ئەفریقیەکە بیری لە بژاردەکانی هێنانی زوبیمێندی و گیامارایش کردووەتەوە.