چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگ بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

یوێفا پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و هیچ یانەیەک نەیتوانی سێ یاریزانی لە پێکهاتەکەدا هەبێ.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامی چاوەڕوانکراو، جگە لە یاریی نێوان لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان کە هەردوکیان پاڵێوراوبوون، بەدەستهات و ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:

بارسێلۆنا لەسەر حیسابی بێنفیکا، بایرن میونشن توانی بە ئاسانی لیڤەرکوزن تێپەڕێنێت، پاریس سانجێرمان بە بردنەوە لە لیڤەرپوول، ئینتەر میلان لەسەر پشتی فاینۆرد، ئارسیناڵیش ئایندهۆڤن، دۆرتمۆند لە لیلی بردەوە، ئاستۆن ڤیلا و ریال مەدریدیش کڵەب بروج و ئاتلێتیکۆ مەدریدیان کردە قوربانیی.

لە پێکهاتەکەدا تەنها دوو یانە  بە دوو یاریزان زۆترین هەڵبژێردراویان هەیە، ئەوانیش دۆرتمۆند کە هەریەک لە ئێمری جان و ماکسیمیلیان بییر، هەروەها پاریسیش بە دۆنارومای گۆڵپارێز و نونۆ مێندێشی بەرگریکار.

پێکهاتەکە بەم شێوەیە:

هێڵی هێرشبەریی: رەحیم ستێرلینگ، هاری کەین، ماکسیمیلیان بییر

هێڵی ناوەند: رۆردریگۆ دی پۆڵ، مارکۆ ئاسێنسۆ، پێدری

هێڵی بەرگریی: دومفریس، ئێمری جان، راوول ئاسێنسیۆ، نونۆ مێندێش

گۆڵپارێز: دۆناروما

بابەتی زیاتر

Back to top button