ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ مەرجێکی قورسی هەیە بۆ مانەوە لە یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی نویکاسڵ مەرجێکی قورسی هەیە بۆ مانەوە لە یانەکەی، گەرنا ئەوا لە هاوینی داهاتوو دەڕوات.

نیوکاسڵ لە پرێمەرلیگ لە ململانێیەکی سەختدایە لەگەڵ یانە رکابەرەکانی دیکەی بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

یانەکە ئێستا بە 47 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەوەیە. چێڵسی مانچێستەر سیتی لە پێشیەوە دەبینرێت و یانەکانی بڕایتن، ئاستۆن ڤیلا و بۆرنمۆسیش بە جیاوازییەکی کەمەوە لەدوای ئەو یانەیەوە دێن و هەموویان چاویان لە بلیتی چامپیۆنزلیگە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جاکۆبزی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی، برونۆ گیمارایش رەنگە ئەم هاوینە لە نیوکاسڵ بڕوات ئەگەر بێتو ئەو یانەیە سەرنەکەوێت بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەی کیشوەرەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە نرخی ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە خۆی دەدات لە 60-70 ملیۆن پاوەند.

برونۆ ئامانجێکی مانچێستەر سیتیە و بە بژاردەیەکی گونجاوی دەزانێت بۆ هێڵی ناوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button