چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بارسێلۆنا دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و ئارسیناڵیش لە ریال مەدرید دەباتەوە

پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرە تایبەتەکەی ئۆپتا

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا، بارسێلۆنا دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و ئارسیناڵیش لە ریال مەدرید دەباتەوە.

کۆمپانیای کۆکردنەوە و شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکانی ئۆپتا بە پشتبەستن بە سوپەر کۆمپیوتەرەکەی پێشبینییەکانی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی بڵاوکردووەتەوە، پێشبینی بۆ پێش کۆتایی و پاڵەوانی ئەم وەرزەش ئاشکراکردووە.

ئۆپتا کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە و ساڵی 1996 لە لەندەن دامەزراوە، پێشبینی کردووە بارسێلۆنای ئیسپانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، بەگوێرەی شرۆڤەکانی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا، بارسێلۆنا زۆرترین چانسی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە هەیە، لەکاتێکدا پێشتر لیڤەرپوول زۆرترین چانسی هەبوو بەڵام لە قۆناخی 16 لەسەر دەستی پاریس سانجێرمان کرایە دەرەوە.

چانسی یانەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا
چانسی یانەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا

سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا پێشبینی دەکات، بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ و ئینتەر میلان بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، پێشبینیش دەکات بارسێلۆنا و پاریس لە یاریی کۆتایی بەیەک بگەن و بلاوگرانا ببێتە پاڵەوان.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرە زیرەکەکە کە زیاتر لە 10 هەزار داتا و ئاماری شرۆڤەکردووە و پێشبینییەکانی نووسینگەکانی گرەوکردنی کۆکردووەتەوە، چانسی بارسێلۆنا بۆ بەرزکردنەوەی جامە گوێچکەدارەکە ٪20.4 دەبێت و پاریس سانجێرمان ٪19.3 چانسی پاڵەوانبوونی هەیە و ئارسیناڵیش ٪30.3 دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئەوروپا.

بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی، چانسی سەرکەوتنی ئارسیناڵ ٪52.8ـە بۆ ئەوەی بگاتە پێش کۆتایی و چانسی ریال مەدرید ٪47.2ـە، چانسی ئینتەر میلانیش بۆ بڕینی بایرن میونشن ٪57.3ـەیە و چانسی باڤارییەکانیش بۆ تێپەڕاندنی ئینتەر ٪42.7ـە.

بابەتی زیاتر

Back to top button