چامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

بە بەڵگە؛ پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەمان ‘فێڵ’ـی ئالڤارێزی بەکارهێناوە

Yariga App

یاریگا –

پێناڵتییەکەی ئالڤارێز کە زۆرترین مقۆ مقۆی دروستکرد، بە بیانووی ئەوەی بەر پێیەکەی دیکەشی کەوتووە، پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمەی وەکو فێڵ بەکارهێناوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئێستای نەسڕی سعوودی بەکارهێنانی پێی چەپی لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی سزا وەکو فێڵ بەکارهێناوە.

Image

رۆژنامە مەدریدییەکە لێدوانێکی پێشووی ریۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتدی بڵاوکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ئەنقەست پێی چەپی لە تۆپ نزیک دەکردەوە، بەکاریدەهێنا بۆ ئەوەی کاتێک تۆپەکە شووت دەکات، تۆپەکە بەرز بڕوات.

فێردیناند لە لێدوانەکەی کە ساڵی 2018 داویەتی، لەبارەی پێناڵتییەکانی کریستیانۆ دەڵێت :’کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم فێڵەی لە پێناڵتییەکان زۆر بەکاردەهێنا، دۆن ئەم فێڵە یاساییەی بەکار دەهێنا، منیش لە راهێنانەکان ئەم فێڵەم بەکار دەهێنا، رۆناڵدۆ ئەمەی دەکرد بۆ ئەوەی گۆڵپارێزەکان نەتوانن بەرپەرچی لێدانە سزایەکەی بدەنەوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button