ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بەرگریکارێکی گەورەی ئەوروپا دەچێتە یانەیەکی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی ڤان دایک کردووە و دەیەوێت ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی هیلال سعوودی ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ڤیرجیل ڤان دایک کردووە، بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، کە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە چەند مانگێک لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت.

رۆژنامە فڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، بەرگریکارە 33 ساڵانەکە هێشتا وەڵامی ئۆفەرەکەی یانە سعوودییەکەی نەداوەتەوە و پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو بە ئۆفەرەکەی هیلال رازی بێت و ببێتە یاریزانی ئەو یانەیەی ریاز.

Van Dijk's contract is winding down

تاوەکو ئێشتا ڤان دایک لەبارەی داهاتووی خۆی لە لیڤەرپوول بڕیاری نەداوە، پێشبینی دەکرێت ڤان دایک تاوەکو هاوین چاوەڕێ بکات و پەلە لە یەکلاکردنەوەی داهاتووی خۆی نەکات، پێشتر بەرگریکارەکەی رێدز رایگەیاندبوو هێشتا لەبارەی داهاتووی خۆی لە لیڤەرپوول بڕیاری نەداوە، لەکاتێکدا یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت پارێزگاریی لێبکات و لە لیڤەرپوول بیهێڵێتەوە.

ڤان دایک ساڵی 2018 بەرامبەر 84.6 ملیۆن یۆرۆ لە ساوسامتنی ئینگلیزییەوە روویکردە ریزەکانی لیڤەرپوول،تا ئێستا 310 یاری بە درێسی رێدز کردووە، 26 گۆڵ و 13 ئەسیستیشی کردووە، هەشت نازناویشی بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button