
یاریگا –
ئەڵمانیا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە و دەنیز ئونداڤ بانگهێشتکراوە.
جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستی 23 یاریزانە بانگهێشتکراوەکەی بۆ هەردوو یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر ئیتاڵیا راگەیاندووە، دەنیز ئونداڤ هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت ناوی لە لیستەکەدا هەیە و بۆ ئەو دوو یارییە بانگهێشتکراوە.
.تاوەکو ئێستا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە نەیشنزلیگ نەدۆڕاوە، لە 20ـی ئەم مانگە لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە سان سیرۆ دەبێتە میوانی ئیتاڵیا و لە 23 هەمان مانگ لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری ئازۆری دەکات.
Mit diesen 2️⃣3️⃣ wollen wir das Halbfinale klar machen! 🔥🔥🔥
🇮🇹🇩🇪 | 20. März, 20:45 Uhr | ARD
🇩🇪🇮🇹 | 23. März, 20:45 Uhr | RTL#dfbteam #nationsleague pic.twitter.com/CM2jauD8LT— DFB-Team (@DFB_Team) March 13, 2025
لیستی یاریزانانی ئەڵمانیا بۆ دوو یاریی داهاتوو لە نەیشنزلیگ:
گۆڵپارێز: ئۆلیڤەر باومان، ئالێکساندەر نوبل، ستیفان ئۆرتێگا.
بەرگری: یان ئورێل بیسێک، جۆشوا کیمیچ، رۆبن کۆچ، ماکسیمیلیان میتێلستادت، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، نیکۆ شلۆتێربێک، جۆناتان تاهـ.
ناوەڕاست: کەریم ئادیێمی، نەدیم ئەمیری، رۆبێرت ئاندریخ، لیۆن گۆرێتزکا، پاسکال گرۆس، جەمال موسیالا، ئانجێلۆ ستیلەر، لیروێ سانێ، جەیمی لێفیڵینگ.
هێرشبەر: جۆناسان بورکارد، تیم کلێندێنتس، دەنیز ئونداڤ.