واز لە هەموو شتێک بێنە؛ بە یاسا حاڵەتەکەی ئالڤارێز یەکلاییدەکەینەوە
لە پێنج حاڵەت بەگۆڵ هەژمار ناکرێت...

یاریگا –
شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە و بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی سەرکەوت.
بەڵام پێناڵتییەکی خولیان ئالڤارێز مشتومڕێکی زۆری نایەوە، سەرەتا پێناڵتییەکەی ئەستێرە ئەرنجەنتییەکە بەگۆڵ هەژمارکرا، بەڵام دواتر ناوبژیوان بەبیانووی ئەوەی تۆپەکە بەر هەردوو پێی یاریزانەکە کەوتووە گۆڵەکەی رەتکردەوە.
بێگومان ئەو حاڵەتە دەگمەن نییە و پێشتر زۆر روویداوە. ئەگەر حاڵەتەکە لەکاتی ئاسایی یاریش بێت پێناڵتییەکە دووبارە ناکرێتەوە و بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ، لە پێنج حاڵەت پێناڵتی بەگۆڵ هەژمار ناکرێت و گۆڵەکە رەتدەکرێتەوە؛
یەکەم – دووجار بەرکەوتن؛ ئەگەر یاریزانەکە دووجار پێ لە تۆپەکە بدات یاخود هەردوو پێی بەر تۆپەکە بکەوێت، بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
دووەم – خۆ نواندنی زیاد لەپێویست؛ ئەگەر یاریزانێک زیاد لە پێویست نواندن بکات و بەر لە لێدانەکە بوەستێت و دووبارە دەست بە رۆیشتن بکات، بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
سێیەم – سنوور بەزێنی؛ ئەگەر جیا لەو یاریزانەی لێدانەکە جێبەجێدەکات یاریزانێکی دیکە بچێتە ناوچەی سزا، ئەوا پێناڵتییەکە بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
چوارەم – گۆڵپارێزی لەهێڵ دەرچوو؛ ئەگەر گۆڵپارێز بەر لەو ساتەی شوت لە تۆپەکە دەدرێت، پێی لەسەر هێڵی گۆڵ لابات و بێتە دەرەوە، ئەوا پێناڵتییەکە بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
پێنجەم – جێبەجێکردنی هەڵە؛ ئەگەر تۆپەکە بۆ دواوە یاخود بەشێوەیەکی هەڵە جێبەجێ بکرێت ئەوا بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.