
یاریگا –
لالیگا وادەیەل بۆ بەڕێوەچوونی یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسونا دیاری دەکات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یاخود سبەی بەفەرمی لالیگا وادەی بەڕێوەچوونی یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسونا دیاری دەکات و یەکلایی دەبێتەوە، کە کەی یارییەکە بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ، ئەگەرێکی زۆر هەیە یارییەکە لە رۆژی دووشەممە 31ـی ئازار بەڕێوەبچێت.
یارییەکەی بارسێلۆنا و جیرۆنا بۆ رۆژی هەینی 28ـی ئازار پێشدەخرێت و بەوشێوەیە دەکرێت یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە 31ـی ئازار بەڕێوەبچێت.
لەو حاڵەتەشدا یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ 3ـی نیسان دوادەخرێت کە بڕیارە یارییەکە لە 1ـی نیسان بەڕێوەبچێت.
هەفتەی رابردوو بارسێلۆنا چەند خولەکێک بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە لە گەڕی 26ی لالیگا بەرامبەر ئۆساسونا، هەواڵی گیان لەدەستدانی پزیشکی یانەکەی راگەیاند و تەواوی هاندەرانی شۆک کرد.
یارییەکە لەسەر داوای بارسێلۆنا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و لە بەیاننامەیەکدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی پزیشکەکە کرا.