
یاریگا –
شه‌وی رابردوو له چامپیۆنزلیگ ریال مه‌درید به لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌ه دێربی مه‌دریدی له ئاتلێتیكۆ مه‌درید برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه.
ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆی داهێنا، ئه‌وه بوو كه له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی ئالڤارێز كه گۆڵ بوو ره‌تكرایه‌وه هه‌روه‌ها له كاتی یارییه‌كه‌ش تۆپ به‌رده‌ستی جولیان سیمۆنی كه‌وت ریال مه‌درید داوای لێدانی سزای كرد.
ماتیۆ لاهۆزی ئیسپانی و ناوبژیوانی پێشووی تۆپی پێ له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی لێدانه‌كه‌ی ئالڤارێز له كه‌ناڵی Movistar TV گوتی، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵیم، یاسای 14 له یاساكانی تۆپی پێ، ده‌ڵێت، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا، نابێت یاریزان دووجار قاچی له تۆپ بدات.
👀 La crítica de Mateu Lahoz a la polémica anulación del penalti de Juliánhttps://t.co/z87gnUmHzd
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 13, 2025
گوتیشی، هەموومان دەتوانین بۆچوونی خۆمان لەسەر حاڵەتەکە بڵێین و ناگەینە ئەنجامی کۆتایی، بەڵام ئەگەر هەستەوەرێک لە تۆپەکەدا هەبووایە بڕیارەکە ئاسان دەبوو، بەڕای من لەو جۆرە حاڵەتانە باشترە ناوبژیوان بۆ ڤار بگەڕێتەوە و خۆی سەیری حاڵەتەکە بکات ئینجا بڕیار بدات، من نازانم بۆچی ناوبژیوان خۆی سه‌یری دیمه‌نه‌كه‌ی نه‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتیشی، بڕیارێكی گرنگه، ئه‌گه‌ر من ناوبژیوانی یارییه‌كه بوومایه، خۆم سه‌یری دیمه‌نه‌كه‌م ده‌كرد و بڕیارم ده‌دا، به‌ڵام له كۆتاییدا ناوبژیوانیش مرۆڤه و هه‌ڵه ده‌كات ده‌بێت هه‌موو دۆخێك له‌بارچاو بگرین.
له‌باره‌ی ئه‌و تۆپه‌ی به‌رده‌ستی جولیان ئالڤارێزی یاریزانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید كه‌وت ناوبژیوانه‌كه ده‌ڵێت، بڕیاری ناوبژیوان دروستبوو کە لێدانی سزای بۆ ڤینیسیۆس هەژمار نەکرد، چونکە مەودای ڤینی و یاریزانەکەی ئاتلێتیکۆ جولیان سیمیۆنی کەم بوو تۆپەکە بەشێوەیەکی سروشتی بەر دەستی کەوت و لێدانی سزا نەبوو.
یانه‌ی ریال مه‌درید دوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌م قۆناخی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارسیناڵ یاریی ده‌كات كه تیپه له‌نده‌نیه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئایندهۆڤن تۆماركردبوو.