ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەیاننامەیەکی فەرمی یوێفا سەبارەت بە لێدانه‌كه‌ی جولیان ئەلڤارێز بەرامبەر ڕیال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیدەکاتەوە بۆچی لێدانه‌كه‌ی جولیان ئەلڤارێز لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید هه‌ژمارنه‌كرا.

ئاتلێتیکۆ مەدرید جارێکی دیکە له‌سه‌ر ده‌ستی ریال مه‌درید چامپیۆنزلیگ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌ واندا میترۆپۆلیتانۆ به‌ ریال مه‌درید دۆرا.

بۆچی لێدانه‌ یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌كه‌ی جولیان ئەلڤارێز هه‌ژمانه‌كرا؟

دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ و ئالێکساندەر سۆرلۆس و جود بێلینگهام لێدانەكانیان گۆڵكرد، ئەلڤارێز هەنگاوی نا بۆ ئه‌وه‌ی لێدانه‌كه‌ جێ به‌جێ بكات، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەکاتی لێدانه‌كه‌ خلیسکا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گۆڵی کرد، دواتر ناوبژیوان سیمۆن مارجینیاک ئاماژەی بە پێداچوونەوەی VAR کرد و لێدانەكه‌ی ئەلڤارێز ره‌تكرایه‌وه‌.

بەیاننامەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڵه‌كه‌ی ئالڤارێز له‌ لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌.

یوێفا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردووته‌وه‌، کە یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لێدانه‌كه‌یدا، یوێفا ده‌ڵێت، دوای دووبارەكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه‌ دەرکەوتووە کە یاریزانەکە دوو جار قاچی به‌ر تۆپ ده‌كه‌وێت، ئەمەش پێچەوانەی یاسایه‌.

خلیسکانەکەی ئەلڤارێز وایکرد لە کاتی لێدانەکەدا دوو جار قاچی به‌ر تۆپ بكه‌وێت، ئەمەش پێچەوانەی ئەو یاسایه‌یه‌ کە دەڵێت، له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا و فاوڵ و لێدانی گۆشه‌ و ماڵی گۆڵ ده‌بێت یه‌كجار قاچت به‌ر تۆپ بكه‌وێت، هیچ هه‌نگاوێكی دیكه‌ رێگه‌ پێدراو نیه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا روونیکردووەتەوە، بڕیارەکە بە بەکارهێنانی هیچ هەستەوەر و تەکنەلۆژیایەک ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌، بەڵکو تەنها لەسەر بنەمای دووبارەکردنەوەی دیمانه‌كه‌ له‌ ڤار بووە بۆ دیاریکردنی هەڵەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button