ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تیبۆ کۆرتوا گاڵتە بە دیێگۆ سیمیۆنی دەکات

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید گاڵتە بە دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەر لە خولەکی یەک ئاتلێتیکۆ گۆڵی یەکەمی کرد. کاتی ئاسایی و دوو گێمی زیادکراویش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوە و ریال مەدرید لەو رێگەیە 4-2 براوە بوو. بەڵام لێدانە یەکلاکەرەوەکەی خولیان ئالڤارێزی هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید مشتومڕێکی گەورەی نایەوە. هێرشبەرەکەی رۆخی بلانکۆس گۆڵی کرد بەڵام بەهۆی ئەوەی هەردوو پێی بەر تۆپەکە کەوت، ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە.

پاش یارییەکە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید باسی رووداوەکەی کرد و وەڵامی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆیشی دایەوە.

سیمیۆنی دەڵێت ستەمیان لێکراوە و گۆڵەکەی ئالڤارێز دروست بووە؟ بەڕاستی بێزاربووم لە بیانووەکانی بەردەوام خەریکی گریانن و هەمیشە بیانو بۆ شکستەکانیان دەهێننەوە.

با ئەوەشتان پێبڵێم، من بووم ناوبژیوانم ئاگادارکردەوە، کە خولیان ئالڤارێز هەردوو پێی بەر تۆپەکە کەوتووە.

ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە، لە یاریی چوون لە 8ـی نیسان لە ئیماڕات بەڕێوەدەچێت و یاریی گەڕانەوە لە 16ـی نسیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button