ئێنزۆ فێرناندێز پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟
دوایین پەرەسەندنەکان بزانە

یاریگا –
چێڵسی بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی ئێنزۆ فێرناندێز دەدات.
یاریزانی ئەرجەنتینی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 بەبڕی 138 ملیۆن دۆلار لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆی زۆر لەسەر داهاتووی هەیە و باس لە جێهێشتنی یانەکەی باکووری لەندەن دەکرێت.
پێگەی فووتبۆڵ لەندەن بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری فێرناندێز ببێت، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن ریال مەدرید.
لەم وەرزەدا فێرناندێز بەشداری نزیکەی 2500 خوولەکی کردووە و بەمەش یەکێکە لەو یاریزانانەی زیاترین بەشدارییان لە یارییەکانی کەتیبەکەی ئێنزۆ مارێسکادا کردووە، تەنیا مۆیسێس کایسێدۆ، مارک کوکورێیا و کۆڵ پاڵمەر، بەشداری یاریی زیاتریان کردووە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پێنج گۆڵ و 9 ئەسیستی لە کۆی 33 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا هەیە.
ئەمشەو چێڵسی لە یۆرۆپالیگ رووبەڕووی کۆپنهاگن دەبێتەوە و لە پرێمەرلیگیش چاوی بڕیوەتەوە چوار پلەکانی پێشەوەی ریزبەند.