ئه‌مریکاگرنگترین

کەی لیۆنێل مێسی یاریی دەکاتەوە؟

ناوی لە لیستی یاریزاناندا هەیە

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر ماسکێرانۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی بەرەبەیانی سبەی هەینی راگەیاند.

ئینتەر مەیامی دووپاتیدەکاتەوە، لیۆنێل مێسی تەواو ئامادەیە و ناوی لە لیستی یاریزانانی گەشتکردوو بۆ کینگستن، پایتەختی جامایکادا هەیە.

مەیامی بەرەبەیانی سبەی هەینی لە چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف رووبەڕووی کاڤالیێری جامایکی دەبێتەوە. مێسی سێ یارییە بەشداری ناکات، ئەمەش بەهۆی جەنجاڵی خشتەی یارییەکانەوە بووە.

مێسی دوا یاریی لەگەڵ ئینتەر مەیامی لە 25ی فێبرایەر/شوباتی رابردوو بوو بەرامبەر سپۆڕتینگ کانساس سیتی. مەیامی یاریی چوونی 2-0 لە کاڤالیێر بردبووەوە.

ماکسی فاڵکۆن، بەرگریکاری ئینتەر مەیامیش ناوی لە لیستی یاریزاناندا هەیە، ئەمەش دوای بەشداری نەکردنی لە یاریی رابردوو بەرامبەر چارڵۆت بەهۆی پێکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button