ئیتاڵیاگرنگترین

ئەیسی میلان و ئینتەر میلان پلانێکی هاوبەشی گەورەیان داڕێشتووە

هاوکێشەی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا دەگۆڕن

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان و ئینتەر میلان، پڕوپۆزەڵێکییان بۆ کڕینی یاریگای سان سیرۆ و دەوروبەری پێشکەشکردووە و هیواخوازن تاوەکو یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو کەیسەکە یەکلاییببێتەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵیا روونیکردووەتەوە، میلان و ئینتەر بە فەرمی پێشنیاز و پڕوپۆزەڵێکیان بۆ کڕینی سان سیرۆ و تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری پێشکەشی شارەوانی میلان کردووە. هەردوو یانەکە دەیانەوێت یاریگایەکی نوێ بە ناوی ستادیۆ جیوزێپێ میاتزا دروستبکەن و لەوانەیە تاوەکو سەرەتای هاوینی داهاتوو، پڕۆسەی خاوەندارێتیکردنی زەوییەکان تەواوبێت.

ئەگەر پێشنیازی هەردوو یانەکە لەلایەن شارەوانی میلان پەسندکرا، بڕیارە کارەکانی دروستکردنی یاریگایەکی لە ساڵی 2027 دەستپێبکات و لە ساڵی 2030 تەواوبێت. بەڕێوەبەرایەتی باجی ئیتاڵیا، هەفتەی رابردوو خەمڵاندنی بۆ یاریگای سان سیرۆ و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە و لەوانەیە هەردوو یانەکە بە 200 ملیۆن یۆرۆ ببنە خاوەنی زەوییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، یاریگا نوێیەکە شوێنی 71.500 کورسی دەبێتەوە و زیاتر لە 13 هەزار شوێنی VIP دروستدەکرێن و تێچووی گشتی پڕۆژەکە سنووری یەک ملیار یۆرۆ تێدەپەڕێنێت.

ئینتەر لەسەر ئاستی چامپیۆنزلیگ گەیشتووەتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتییەکە، دوای بردنەوەی 4-1 لە فاینۆرد و یەکشەممە لە سێریا ئەی رووبەڕووی ئاتاڵانتای خاوەن پلەی سێیەم دەبێتەوە. کەچی میلان لە سان سیرۆ میوانداری کۆمۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button