
یاریگا –
رۆناڵدۆ نازاریۆ لە بڕیارێکی پێشووی پەشیمان دەبێتەوە و خۆی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل بەربژێر ناکات.
ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل، پلانی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە هەبوو و بڕیاربوو لە ساڵی داهاتوو، رکابەری ئێذناڵدۆ رۆدریگێس، سەرۆکی ئێستای یەکێتییەکە بکات.
رۆناڵدۆ نازاریۆ روونیکردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی دەرفەتی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان، بڕیاری پەشیمانبوونەوەیداوە، چونکە لە کۆی 27 لقی لاوەکی یەکێتییەکە، 24 لقی لاوەکی دژی پلان و پڕوپۆزەڵەکەی رۆناڵدۆ بوون و ئامادەنەبوون لەگەڵیدا کۆببنەوە.
رۆناڵدۆ بەیاننامەیەکی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیکردەوە، پلانی بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتی یانەکان لەنێو حکومڕانی تۆپی پێی بەڕازیل داڕێشتبوو، بەڵام زۆربەیان ئامادەنین گفتوگۆی لەسەر بکەن.
دیارە زۆربەی بڕیاربەدەستدانی تۆپی پێی بەڕازیل پێیان وایە تۆپی پێی وڵاتەکە لە دەستێکی ئەمیندایە، ئەوا رای من زۆر گرنگ نییە و لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی دەکشێمەوە.
پلانی سەرەکی من، پێدانی دەنگ و رووبەری زیاترە بە یانەکان، هەروەها گوێگرتنە لە لقەکانی لاوەکانی یەکێتییەکە، لە پێناو بەرەوپێشبردنی پاڵەوانیەتییەکانی ناوخۆیی. بەڵام بینیم لە کۆی 27 دەرگا، 23 دەرگا بەڕوومدا داخراون و کەس ئامادەنەبوو پێشوازیم لێبکات، بەمەش نەمتوانی پڕۆژەکەم پێشکەش بکەم و بیرۆکەکانم تاوتوێ بکەین.
رۆناڵدۆ جیا لە کاروانە پڕ دەستکەوتەکەی لەگەڵ بەڕازیل، لە چەند ساڵی رابردوودا لە بەڕێوەبەردنی تۆپی پێی وڵاتەکە بەشداربوو. لە ساڵی 2018 بڕیاری کڕینی 51%ی پشکەکانی ریال ڤۆیادۆلیدیدا، پێشتر خاوەنی یانەی کروزێرۆی بەڕازیلی بوو، بەڵام ساڵی رابردوو بڕیاری فرۆشتنی پشکەکانیدا.