
یاریگا –
زاخۆ دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ کرد و ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریکاریش ئامادەیە.
پێنج شەممە ( 13ـی ئاداری 2025 ) لە گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ کاتژمێر 9:15ـخولەکی شەو لە یاریگای خۆی بەرامبەر نەفت یاریی دەکات، دوای دابڕانی لە سێ یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە، ئەحمەد ئیبراهیم یاریزانی دڵی بەرگری جارێکی تر گەڕایەوە مەشقەکان و بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، نەفت چوار یارییە شکستی نەهێناوە و زاخۆش 10 یارییە بەدوای یەک تووشی هیچ شکستێک نەبووە.
زاخۆ و نەفت لە مێژوودا 22 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ تەنها لە پێنج یارییدا براوە بووە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە و نەفتیش نۆ یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، زاخۆ 18 گۆڵی کردووە و نەفت 27 گۆڵی لە تۆڕی گۆڵی زاخۆ کردووە، گەورەترین بردنەوەی زاخۆ 3 _ 0 بوو لە 27 _ 5 _ 2024 لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، گەورەترین سەرکەوتنی نەفت 6 _ 0 بوو لە 17 _ 5 _ 2017 لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق.
زاخۆ دەیەوێت ئەم یارییە بباتەوە و جارێکی تر پێشەنگی یانەکان لە زەوڕا وەربگرێتەوە، زاخۆ 46 خاڵی هەیە لە ریزبەندی دووەمە و نەفت بە 30 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.