
یاریگا –
رۆناڵدۆ نازاریۆ لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە بڕیارێکی چارەنووسسازیی بڵاوکرودەوە.
رۆناڵدۆ لە ماوەکانی رابردوودا وەک یەکێک لە بەبژێرە بەهێزەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل خۆی پاڵاوت، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی لێی کشایەوە.
وەک لە ئینستاگرامی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەفسانە بەڕازیلیەکە هۆکاری کشانەوەی رکابەرایەتیکردن بۆ پۆستەکە بۆ ئەو هۆکارە گەڕاندووەتەوە کە لە کۆی 27 ئەندامی دەنگدەر 23 دانەیان ئامادەنەبوونە پشتگیری لێ بکەن بۆ سەرۆکایەتی یەکێتییەکە.
داکشانی ئاستی جەماوەریی لەنێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی لەکاتێکدایە رۆناڵدۆ کە خاوەندارێتی ریال ڤایادۆلید دەکات، یانە ئیسپانییەکە بە یەکێک لە خراپترین ساتەکانی مێژووی خۆیاندا دەڕۆن. بەجۆرێک لە 27 یاریی خولی ئیسپانی خاوەنی تەنها 16 خاڵن و لە کۆتایی ریزبەندیەکەدا نیشتوون.
View this post on Instagram