نیکۆ ویڵیامس گڵۆپی سەوزی بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ هەڵکرد

یاریگا –
نیکۆ ویڵیامس لەنێو رکابەری یانە خوازیارەکانیدا خۆی یەکلایی کردەوە.
چەند مێرکاتۆیەکە ئەستێرەکەی ئاتلێتیک بیلباو یەکێکە لە دیارترین ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا وەک بارسێلۆنا و یانەکانی پرێمەرلیگ.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە ئیسپانییەکە گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ئارسیناڵ هەڵکردووە.
ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی کە سەرەڕای ئەم پەرەسەندنە، نیکۆ هێشتا وەک ئامانجێکی دوورمەودای بارسێلۆنا دەمێنێتەوە کە هاوینی رابردوو زۆر نزیک بوون لە گواستنەوەی.
🚨 Athletic Club winger Nico Williams has given the green light on a move to Arsenal.
He remains a long-term target of Barcelona.
(Source: Todofichajes) pic.twitter.com/Wm5VxOEOud
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 12, 2025
لە مانگی یەنایەری ئەمساڵ تۆڕی وەرزشی یاریگا بە پشتبەستن بە هەمان سەرچاوەی سەرەوە ئەوەی خستەڕوو کە یانە لەندەنییەکە ئامادەیە بڕی 58 ملیۆن لە بەرامبەر گواستنەوەیدا بدات بە ئاتلێتیک بیلباو.