کوردستان

زاخۆ سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و رزگاریش حەفت یارییە سێ خاڵی وەرنەگرتووە

هەندرێن بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە کێبڕکێی ریزبەندی پێشەوە بەردەوامە و رزگاریش نەیتوانی لە نۆ یاریزانی پیشەسازی بباتەوە و لە قۆناخی دووەمی خولەکە تامی سەرکەوتنی نەکردووە.

لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 4 _ 0 لە برایەتی بردەوە، زاخۆ بەشێوەیەکی کاتی هاتە ریزبەندی دووەمی خولەکە بە 41 خاڵ، یاریزانانی برایەتیش بریاریاندابوو یاریی نەکەن بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، دواتر رازیکران چەند خولەکێک پێش یاریی ئامادەبوون، یاریزانەکان دوو مانگ زیاترە مووچەیان وەرنەگرتووە.

رزگاری بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و ئەمڕۆش بە گۆڵێک لەگەڵ پیشەسازی یەکسان بوو، وێڕای دەرکردنی دوو یاریزانی پیشەسازی لە یارییەکە بەکارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە، لە خولەکی 90+8 پیشەسازی گۆڵی یەکسان بوونی کرد و نەیهێشت رزکاری تامی یەکەم سەرکەوتن بکات لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان، رزگاری 28 خاڵی هەیە لە ریزبەندی شەشەمە و پیشەسازیش بە 24 خاڵ له ریزبەندی 11 دێت.

هەندرێن بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی 1 _ 0 لە ئاکرێی بردەوە، حەفت یارییە هەندرێن شکستی نەهێناوە و بە 29 خاڵ خۆی گەیاندە ریزبەندی چوارەم، ئاکرێش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button