عێراقگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنی مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

خێسوس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی ئاسیا راگەیاند و حەوت یاریزانی کورد بانگهێشتکراون.

وا بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لە 20 و 25ـی ئەم مانگە رووبەڕووی کوێت و فەڵەستین ببێتەوە.

یاریزانانی کورد؛ ئاکام هاشم، مێرخاس دۆسکی، هارون ئەحمەد، ئوسامە رەشید، یوسف ئەمین، ئاڵای فازڵ و مارکۆ فەرەج.



لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی:

گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، عەلی کازم، کامیل سەعد.

بەرگریکاران: رێبین سولاقا، مێرخاس دۆسکی، ئاکام هاشم، مەناف یونس، ئادەم تاڵب، حوسێن عەلی، ئەحمەد یەحیا، ئاڵای فازڵ، فرانس پوتۆرس. شەربل شەمعون.

ناوەڕاستکاران: یوسف ئەمین، عەلی جاسم، ئیبراهیم بایش، ئەمجەد عەتوان، لوکاس شیلمۆن، هارون ئەحمەد، ئەمیر عەماری، زیدان ئیقبال، محەمەد تائی

هێرشبەران: ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، عەلی حەمادی، عەلی یوسف و مارکۆ فەرەج.

هەڵبژاردەی عێراق بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی دووەم دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای كۆریای باشووری پێشەنگەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button