کەین: یارییەکی سەخت چاوەڕێمانە

هاری کەین ئەستێرەی بایەرن میونشن دان بەوەدا دەنێت ئەرکییان زەحمەتە لە یاری چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئینتەرمیلان.
شەوی رابردوو هەردوو یانە خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو پاش ئەوەی بایەرن شکستی بە لیڤەرکوسن هێنا و ئینتەریش بە فێینۆرد. کەین و هاوڕێکانی بە کۆی ئەنجامی چوون و هاتن پێنج گۆڵیان لە لیڤەرکوسن تۆمارکرد و گۆڵکارە ئینگلیزییەکە خاوەنی سێ گۆڵیانە.
ناوبراو پاش یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی
گرنگترین شت بۆ ئێمە ئەوەبوو کە بگەینە چارەگی کۆتایی. لەگەڵ ئەوەشدا بردنەوە لەم جۆرە تیمانە بە ئەنجامی 5-0 هێزی ئێمە نیشان دەدات. بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ئینتەر زۆر سەخت دەبێت. رووبەرووی تیمێک دەبینەوە کە پێشەنگی خولەکەی خۆیانن، زۆر باش یاری دەکەن و بەرگری دەکەن. بە تایبەت لە سان سیرۆ کە یەکێکە لە باشترین یاریگاکانی جیهان.
کەینی 31 ساڵ، لەم وەرزەدا خاوەنی 32 گۆڵە لە 36 یاری سەرجەم پاڵەوانێتییەکان. لە بۆندزلیگاش هەشت خاڵ لە پێش لیڤەرکوسنەوەن.