ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەگوازێتەوە

یاریگا –
ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەی بایرن میونشن، لیروێ سانێ دەدات.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ چاوی لەسەر لیروێ سانێ هێرشبەری بایرن میونشنە و دەیەوێت لە هاوین گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
سانێ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایر میونشن بەسەردەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.
✅ @Arsenal London is interested in a Transfer of Leroy Sané (29) @FCBayern
❇️ Sané is a free Agent in Summer
❇️ No negotations with FC Bayern about a new contract yet
❇️ Mikel Arteta worked with Sané at Manchester City@BILD_Sport @altobelli13 pic.twitter.com/jPXJT82DvU— Christian Falk (@cfbayern) March 12, 2025
بەگوێرەی ترانسفێرمارکێت بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆریە، بەڵام ئەگەر سانێ گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، لە هاوین دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد و یانە لەندەنییەکە دەتوانێت بەبێ خەرجکردنی هیچ بڕە پارەیەک گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
ئارتێتا بە یاریزانە 29 ساڵانییەکە سەرسامە، پێشتر لە مانچێستەر سیتی بەیەکەوە کاریان کردووە میکێل دەیەوێت جارێکی دیکە سەرپەرشتی یاریزانەکە بکات.
سانێ لە هاونی 2020 بەبڕی 49 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد. بە درێسی بایرن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 209 یاریی کردووە 56 گۆڵی کردووە و 50 گۆڵی دروستکردووە. 7 نازناویشی بەدەستهێناوە.