ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
گومانێکی زۆر لەسەر بەشداریکردنی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید لە یاریی دێربیدا هەیە
ئەمڕۆ پشکنینی کۆتایی بۆ دەکرێت

یاریگا –
گومانێکی زۆر لەسەر بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ لە یاریی دێربی گەورەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ هەیە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ بەشێک لە مەشقەکانی دوێنێی تەواو نەکرد، ئەمەش بەهۆی ئەو گورزەی لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ تووشیبوو. ئەمەش گومانەکانی بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئەمشەو زیادکردووە.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر ئێمباپێ 100% ئامادەنەبێت، ئەوا کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید بەشداری پێناکات.

لە ئەگەری بەشداری نەکردنی ئێمباپێ لە یارییەکەی ئەمشەو، کارلۆ پەنا بە براهیم دیاز، ئەستێرەی مەغریبی دەبات.
ریال مەدرید یاریی چوونی 2-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بردەوە و ئەمشەو ئەرکێکی قورس چاوەڕێی دەکات.