ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

هاری کەین ژمارە پێوانەییەکی نوێ لە چامپیۆنزلیگ تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین لە نووسینەوەی مێژوو بەردەوامە و دوو ژمارە پێوانەیی نوێی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد.

شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن لە یاریگای بای ئارێنا بووە میوانی بایەر لیڤەرلکوزن و باڤارییەکان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتن.

بایرن میونشن لە یاریی چوون لە یاریگای خۆی 3-0 یارییەکەی بردبووەوە کە هاری کەین دوو گۆڵی کردبوو. لە یاریی گەڕانەوەش 2-0 شکستیان بە لیڤەرکوزن هێنا و هێرشبەرە ئینگلیزەکە گۆڵێکی یارییەکەی کرد.

هاری کەین بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگ 10 گۆڵ تۆماربکات. هەروەها دوای دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید، دووەم یاریزانی ئینگلیزییە لە چامپیۆنزلیگ بەشداریی 50 گۆڵی کردووە.

هێرشبەرە 31 ساڵانییەکە لە چامپیۆنزلیگ 55 یاریی کردووە، 39 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵیشی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button