ئه‌مریکاگرنگترین

بۆ یەکەمجار وێنەیەکی ساتی کۆچی دوایی ماڕادۆنا بڵاودەکرێتەوە و دادگایی تۆمەتباران دەستیپێکرد

''گومانێکی زۆر لەسەر مردنی ماڕادۆنا هەیە''

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا کەیسی کۆچی دوایی دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین تەواو نەبووە.

بەهۆی ناڕوونی لە ئەگەرەکانی کۆچی دوایی ماڕادۆنا، دادگای بوێنۆس ئایرێس، بۆ دەرخستنی راستییەکان، دانیشتنی تایبەتی دەستپێکردووە.

پاتریسیۆ فێراری، داواکاری گشتی، بۆ یەکەمجار وێنەیەکی ماڕادۆنای لە دوا ساتەکانی ژیانیدا بڵاوکردەوە.

وێنەکە بەر یاخود چەند چرکەیەک دوای کۆچی دوایی ماڕادۆنا چرکێندراوە، ماڕادۆنا بە لەشێکی ‘پف’ دەردەکەوێت و ئەمەش پرسیاری زۆری دروستکردووە.

داواکاری گشتی دادگای بوێنۆس ئایرێس لەبارەی وێنەکە لە دانیشتنی دادگا گوتی

پێویستە هەمووان راستییەکە بزانن، ماڵباتی ماڕادۆنا و گەلی ئەرجەنتین دەبێ هەموو شتێک بزانن. ماڕادۆنا لە ماڵەوە لەژێر چاودێری پزیشکی بووە نەک لە نەخۆشخانە. هەرچەندە ئەوانەی چاودێری ماڕادۆنایان دەکرد، خۆبەخش بوون، بەڵام نەیانتوانی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

ماڕادۆنا چەند هەفتەیەک دوای بوونی بە 60 ساڵ و لەدەستدانی توانای هەناسەدان، کۆچی دواییکرد. گومانێکی زۆر لە ئەگەرەکانی مردنی ماڕادۆنا دەکرێت و ئەوانەی چاودێریان کردووە، تۆمەتبارکراون و ئێستا دادگایی دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button